An error occurred while loading the video player, or it takes a long time to initialize. You can try clearing your browser cache. Please try again later and contact the helpdesk if the problem persists.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتییە لە خێزانێکی گەورەی ڤایرۆس کە دەبنە هۆی نەخۆشی، هەر لە نەخۆشی هەڵامەتەوە تا نەخۆشی سەختتری دیکەی وەک نەخۆشی مێرس و سارس.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) لە سالی ٢٠١٩ لە وهان لە چین دەستنیشانکرا. ئەم جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆرێکی نوێیە کە پێشتر لە مرۆڤدا دەستنیشان نەکرابوو.

ئەم کۆرسە پێشەکییەکی گشتی دەربارەی کۆڤید-١٩ و ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان دەخاتە ڕوو و مەبەستە بۆئەو کەسانەی لە بواری تەندروستی گشتی کار دەکەن و بۆ بەڕێوەبەری ڕووداوەکان وە بۆ ئەو کەسانەی کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە نا‌‌حکومییەکان کار دەکەن.

بەهۆی ئەوەی ناوی فەرمی نەخۆشییەکە لە دوای دروستکردنی ئەم بابەتەوە دانرا، هەر ناوهێنانێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ مەبەست لێی کۆڤید-١٩ یە، کە نوێترین جۆری دۆزراوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە

En modo autodidacta
Idioma: Kurdî
COVID-19

Información del curso

ئەم کۆرسە بەم زمانانەی خوارەوەش بەردەستە:

English - français - Español - 中文 - Português - العربية - русский - Türkçe - српски језик - فارسی - हिन्दी, हिंदी - македонски јазик - Tiếng Việt - Indian sign language - magyar - Bahasa Indonesia - বাংলা - اردو - Kiswahili - አማርኛ - ଓଡିଆ - Hausa - Tetun - Deutsch - Èdè Yorùbá - Asụsụ Igbo - ਪੰਜਾਬੀ - isiZulu - Soomaaliga - Afaan Oromoo - پښتو - मराठी - Fulfulde- සිංහල - Latviešu valoda - తెలుగు - Казақ тілі -Esperanto - ภาษาไทย - chiShona - Kreyòl ayisyen - دری - தமிழ் - Ελληνικά

بە گشتی: ئەم کۆرسە پێشەکییەکی گشتی دەربارەی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لە نێویاندا ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەخاتە ڕوو. لە کۆتایی ئەم کۆرسەدا، پێویستە کە تۆ بتوانیت باس لەم بابەتانەی خوارەوە بکەیت:

• سروشتی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، چۆنێتی دەستنیشان کردن و خەمڵاندنی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی، ستراتیژییەکانی ڕێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییەی کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە.

• پێویستە چ ستراتیژییەک بەکار بهێنرێت بۆ باسکردن لە مەترسییەکان و بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە لە دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. لە هەر بەشێکدا کۆمەڵێک سەرچاوە دانراوە تا یارمەتیت بدات لە بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە.

ئامانجەکانی فێربوون: باسکردنی بنەما سەرەکییەکانی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان وە هەروەها چۆن وەڵامدانەوەی کاریگەر هەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ماوەی کۆرس: بە نزیکەیی ٣ کاژێر

بڕوانامە: بڕوانامەی بەدەستهێنان دەبەخشرێت بەو بەشداربووانەی کە بە لایەنی کەمەوە ٨٠% ی گشت خاڵەکانی سەرجەم تاقیکردنەوەکان بەدەستدەهێنن. بەشداربووان کە تۆماری دەستکەوت وەردەگرن هەروەها دەتوانن بەندێکی کراوە دابەزێنن بۆ ئەم خولە. کرتە لێرە بکە بۆ فێربوونی چۆن.

ئەم کۆرسە وەرگێڕدراوەتە سە زمانی کوردی لە کۆرسی Emerging Respiratory Viruses, including COVID-19, 2020. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرپرس نییە لە ناوەڕۆک یاخود وردی ئەم وەرگێڕانە. لە کاتی هەبوونی هەر ناچوونییەکێکدا لە نێوان ئینگلیزی و وەرگێڕانە کوردییەکەدا، وەشانە ئینگلیزییەکە ڕەسەن و دروستە.

ئەم وەرگێڕانە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە. ئەم سەرچاوەیە مەبەست لێی تەنها مەبەستی پاڵپشتی فێربوونە.

Contenido del curso

  • دەربارەی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لە نێویاندا کۆڤید-١٩: پێشەکی:

    ئەم پێشەکییە کورتە بەرچاوڕوونییەک دەخاتە ڕوو دەربارەی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لە نێویاندا کۆڤید-١٩.
  • بەشی أ: پێشەکی دەربارەی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لە نێویاندا کۆڤید-١٩:

    ئامانجی گشتی فێربوون: هەبوونی توانای ڕوونکردنەوە کە بۆچی ڤایرۆسێک کە دووچاری کۆئەندامی هەناسەدان دەبێتەوە، لەوانەش کۆڤید-١٩ مەترسییەکی جیهانییە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
  • بەشی ب: دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لە نێویاندا کۆڤید-١٩: چاودێریکردن و پشکنینی تاقیگەیی:

    ئامانجی گشتی فێربوون: باسکردنی چۆنێتی دەستنیشانکردن و خەمڵاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک کە دووچاری کۆئەندامی هەناسەدان دەبێتەوە
  • بەشی ج: گەیاندنی مەترسییەکان و بەشداریکردنی کۆمەڵگە:

    ئامانجی گشتی فێربوون: باسکردنی ئەو ستراتیژییانەی کە پێویستە بەکاربهێنرێت بۆ گەیاندنی مەترسییەکان و بەشداریکردنی کۆمەڵگە بۆ دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی کۆڤید-١٩.
  • بەشی د: ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی ڤایرۆسێک کە دوچاری کۆئەندامی هەناسەدان دەبێتەوە، لەوانەش کۆڤید-١٩:

    ئامانجی گشتی فێربوون: باسکردنی ستراتیژییەکان بۆ ڕێگریکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشیزایانەی کە دوچاری کۆئەندامی هەناسەدان دەبنەوە، لەنێویاندا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Matricularme en este curso

El curso es gratuito. Solo tiene que crear una cuenta en OpenWHO ¡y ya puede hacer el curso!
Matricularme ahora

Requisitos para el certificado

  • Obtenga un certificado de estudios al obtener más del 80% del número máximo de puntos de todos los trabajos evaluados.