ئەم کۆرسە بەم زمانانەی خوارەوەش بەردەستە:
English - français - Español - 中文 - Português - العربية - русский - Türkçe - српски језик - فارسی - हिन्दी, हिंदी - македонски јазик - Tiếng Việt - Indian sign language - magyar - Bahasa Indonesia - বাংলা - اردو - Kiswahili - አማርኛ - ଓଡିଆ - Hausa - Tetun - Deutsch - Èdè Yorùbá - Asụsụ Igbo - ਪੰਜਾਬੀ - isiZulu - Soomaaliga - Afaan Oromoo - پښتو - मराठी - Fulfulde- සිංහල
بە گشتی: ئەم کۆرسە پێشەکییەکی گشتی دەربارەی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لە نێویاندا ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەخاتە ڕوو. لە کۆتایی ئەم کۆرسەدا، پێویستە کە تۆ بتوانیت باس لەم بابەتانەی خوارەوە بکەیت:
• سروشتی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، چۆنێتی دەستنیشان کردن و خەمڵاندنی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی، ستراتیژییەکانی ڕێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییەی کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە.
• پێویستە چ ستراتیژییەک بەکار بهێنرێت بۆ باسکردن لە مەترسییەکان و بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە لە دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. لە هەر بەشێکدا کۆمەڵێک سەرچاوە دانراوە تا یارمەتیت بدات لە بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە.
ئامانجەکانی فێربوون: باسکردنی بنەما سەرەکییەکانی ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان وە هەروەها چۆن وەڵامدانەوەی کاریگەر هەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
ماوەی کۆرس: بە نزیکەیی ٣ کاژێر
بڕوانامە: بڕوانامەی بەدەستهێنان دەبەخشرێت بەو بەشداربووانەی کە بە لایەنی کەمەوە ٨٠% ی گشت خاڵەکانی سەرجەم تاقیکردنەوەکان بەدەستدەهێنن.
ئەم کۆرسە وەرگێڕدراوەتە سە زمانی کوردی لە کۆرسی Emerging Respiratory Viruses, including COVID-19, 2020. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرپرس نییە لە ناوەڕۆک یاخود وردی ئەم وەرگێڕانە. لە کاتی هەبوونی هەر ناچوونییەکێکدا لە نێوان ئینگلیزی و وەرگێڕانە کوردییەکەدا، وەشانە ئینگلیزییەکە ڕەسەن و دروستە.
ئەم وەرگێڕانە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە. ئەم سەرچاوەیە مەبەست لێی تەنها مەبەستی پاڵپشتی فێربوونە.